The Noble Qur'an Encyclopedia
Towards providing reliable exegeses and translations of the meanings of the Noble Qur'an in the world languagesThe Calamity [Al-Qaria] - Kurdish Translation
Surah The Calamity [Al-Qaria] Ayah 11 Location Maccah Number 101
ڕۆژی داچڵەکێنەر (ناوە بۆ ڕۆژی قیامەت)
ئاخۆ چۆن بێ ئەو ڕۆژە؟
تۆ چوزانییت ئەو ڕۆژە چیە؟
ڕۆژێکە خەڵکی وەك پەپولەی پەراگەندە بڵاودەبنەوە
وە شاخەکان وەك خوری شیکراویان لێ دێت
ئەمجا ئەوەی کێشی(چاکەکانی) قورس وگران بێت
ئەوە ئەو کەسە لە گوزەرانێکی پەسەندا ئەبێت
وە ئەوەی کێشی(چاکەکانی) سووک بێت
ئەوە جێی ئەو (ھاویە) یە
تۆ چوزانییت (ھاویە) چیە؟
ئاگرێکی ھەڵگیرساوە