Setting
Surah Jonah [Yunus] in Kurdish
الٓر ۚ تِلْكَ ءَايَٰتُ ٱلْكِتَٰبِ ٱلْحَكِيمِ ﴿١﴾
سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده، ئه‌و ئایه‌ت و فه‌رمانانه‌ی (له‌م سووره‌ته‌دا هه‌یه) چه‌ند ئایه‌ت و فه‌رمانێکی ئه‌و قورئانه‌پڕ له‌دانایی یه‌یه.
أَكَانَ لِلنَّاسِ عَجَبًا أَنْ أَوْحَيْنَآ إِلَىٰ رَجُلٍۢ مِّنْهُمْ أَنْ أَنذِرِ ٱلنَّاسَ وَبَشِّرِ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓا۟ أَنَّ لَهُمْ قَدَمَ صِدْقٍ عِندَ رَبِّهِمْ ۗ قَالَ ٱلْكَٰفِرُونَ إِنَّ هَٰذَا لَسَٰحِرٌۭ مُّبِينٌ ﴿٢﴾
ئایا چ سه‌ر سوڕمانێکی بۆ خه‌ڵکی تێدایه‌که‌وه‌حی و نیگامان نارد بۆ پیاوێک له‌خۆیان که: خه‌ڵکی‌بێدار بکه‌ره‌وه‌و دایان بچڵه‌کێنه (تا خواناس و خواپه‌ره‌ست بن) و مژده‌بده‌به‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌که‌بێگومان پله‌و پایه‌ی به‌رزو بڵندیان بۆ هه‌یه‌لای په‌روه‌ردگاریان وتیان: به‌ڕاستی ئه‌م (محمد ناوه) جادووگه‌رێکی ئاشکرایه.
إِنَّ رَبَّكُمُ ٱللَّهُ ٱلَّذِى خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ فِى سِتَّةِ أَيَّامٍۢ ثُمَّ ٱسْتَوَىٰ عَلَى ٱلْعَرْشِ ۖ يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ ۖ مَا مِن شَفِيعٍ إِلَّا مِنۢ بَعْدِ إِذْنِهِۦ ۚ ذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمْ فَٱعْبُدُوهُ ۚ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﴿٣﴾
به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری ئێوه (الله) یه، ئه‌و زاته‌یه که‌ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌شه‌ش ڕۆژدا دروست کردووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستا (ئه‌ڵبه‌ته‌چۆنێتی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له‌ڕاده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له‌پێشه‌وا مالیک و ئه‌حمه‌د پرسیووه، له‌وه‌ڵامدا وتوویانه: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چۆنیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیار کردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، هه‌ر خۆیشی پلانی هه‌موو شتێک دائه‌نێت و هه‌موو شتێک ڕێک ئه‌خات، هیچ که‌س نیه شه‌فاعه‌تخواز و تکا کار بێت، مه‌گه‌ر دوای مۆڵه‌تی ئه‌و زاته، ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه، که‌وابوو بیپه‌رستن، جا ئایا بۆچی یاده‌وه‌ری وه‌رناگرن و بیر ناکه‌نه‌وه؟!.
إِلَيْهِ مَرْجِعُكُمْ جَمِيعًۭا ۖ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقًّا ۚ إِنَّهُۥ يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ لِيَجْزِىَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ بِٱلْقِسْطِ ۚ وَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَهُمْ شَرَابٌۭ مِّنْ حَمِيمٍۢ وَعَذَابٌ أَلِيمٌۢ بِمَا كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ ﴿٤﴾
گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر هه‌مووتان بۆ لای ئه‌و زاته‌یه، به‌ڵێنی خوا هه‌میشه ڕاسته‌و دروسته‌و نه‌گۆڕه، به‌ڕاستی خۆی سه‌ره‌تا دروست کراوان به‌دی ده‌هێنێت و دوایش وه‌ک خۆیان لێده‌کاته‌وه (تا له‌قیامه‌تدا) ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه‌به‌دادپه‌روه‌ری پاداشتیان بداته‌وه، ئه‌وانه‌ش که‌بێ باوه‌ڕ بوون خواردنه‌وه‌ی له‌کوڵ و سزای به‌ئێش و ئازاریان بۆ ئاماده‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌باوه‌ڕیان پێ نه‌ئه‌کرد.
هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ ٱلشَّمْسَ ضِيَآءًۭ وَٱلْقَمَرَ نُورًۭا وَقَدَّرَهُۥ مَنَازِلَ لِتَعْلَمُوا۟ عَدَدَ ٱلسِّنِينَ وَٱلْحِسَابَ ۚ مَا خَلَقَ ٱللَّهُ ذَٰلِكَ إِلَّا بِٱلْحَقِّ ۚ يُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَعْلَمُونَ ﴿٥﴾
خوا ئه‌و زاته‌یه‌که‌خۆری کردووه‌به‌سه‌رچاوه‌ی تیشک و ڕووناکیه‌کی پرشنگدار، مانگیشی کردووه به‌سه‌رچاوه‌ی ڕووناکی، چه‌نده‌ها جێگه‌ی هه‌ڵهاتن و ئاوابوونیشی بۆ دیاری کردووه (جگه له‌وه‌ی هه‌رشه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک خۆی ده‌نوێنێت) تا بزانن و بیکه‌نه بنه‌مای ساڵژمێری و حساب ڕاگرتن، خوای گه‌وره ئه‌وه‌ی به‌بێ مه‌به‌ست دروست نه‌کردووه، به‌ڵکو هه‌مووی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی به‌دیهێناوه، به‌و شێوه‌یه‌ئه‌و زاته ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و موعجیزه‌کانی ڕوون ده‌کاته‌وه بۆ که‌سانێک که‌بیانزانن و تێی بگه‌ن.
إِنَّ فِى ٱخْتِلَٰفِ ٱلَّيْلِ وَٱلنَّهَارِ وَمَا خَلَقَ ٱللَّهُ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَّقُونَ ﴿٦﴾
به‌ڕاستی له‌جیاوازی شه‌وو ڕۆژو ئه‌و شتانه‌دا که‌خوا له‌ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا دروستی کردوون، به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆرن بۆ که‌سانێک که‌له‌خوا بترسن و دینداری بکه‌ن.
إِنَّ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا وَرَضُوا۟ بِٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَٱطْمَأَنُّوا۟ بِهَا وَٱلَّذِينَ هُمْ عَنْ ءَايَٰتِنَا غَٰفِلُونَ ﴿٧﴾
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌به‌ته‌مای ئاماده‌بوونی به‌ر باره‌گای ئێمه‌نین و (باوه‌ڕیان پێی نیه) و ڕازی بوون به‌ژیانی ئه‌م دنیایه‌و دڵنیا بوون پێی و دڵیان پێی خۆش‌بوو و ئه‌وانه‌ش که‌خۆیان غافڵ و بێ ئاگان له‌ئایه‌ت و نهێنی دروست کراوه‌کانی ئێمه، (سه‌رنجی ناده‌ن و بیری لێناکه‌نه‌وه)...
أُو۟لَٰٓئِكَ مَأْوَىٰهُمُ ٱلنَّارُ بِمَا كَانُوا۟ يَكْسِبُونَ ﴿٨﴾
ئا ئه‌وانه‌شوێن و جێگه‌یان ئاگره به هۆی ئه‌و کار و کرده‌وانه‌ی که ده‌یانکرد.
إِنَّ ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَعَمِلُوا۟ ٱلصَّٰلِحَٰتِ يَهْدِيهِمْ رَبُّهُم بِإِيمَٰنِهِمْ ۖ تَجْرِى مِن تَحْتِهِمُ ٱلْأَنْهَٰرُ فِى جَنَّٰتِ ٱلنَّعِيمِ ﴿٩﴾
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که‌باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه، په‌روه‌ردگاریان به‌هۆی ئیمان و باوه‌ڕی (ڕێک و پێک و دامه‌زراویانه‌وه) هیدایه‌ت و ڕێنموییان ده‌کات (بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌یه‌کی چاک، له‌و جیهانیشدا) له‌ناو به‌هه‌شته جۆراو جۆره‌پڕ له‌نازو نیعمه‌ته‌کاندا چه‌نده‌ها ڕوبار به‌به‌رده‌میاندا ده‌ڕوات.
دَعْوَىٰهُمْ فِيهَا سُبْحَٰنَكَ ٱللَّهُمَّ وَتَحِيَّتُهُمْ فِيهَا سَلَٰمٌۭ ۚ وَءَاخِرُ دَعْوَىٰهُمْ أَنِ ٱلْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ ﴿١٠﴾
دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یان (له‌به‌هه‌شدا ئه‌مه‌یه: په‌روه‌ردگارا، پاکی و بێگه‌ردی و ستایش شایسته‌ی تۆیه ئه‌ی خوای میهره‌بان، چاک و چۆنیشیان له‌وێ سه‌لامکردنه، دواهه‌مین گوفتاریشیان دوای هه‌موو نازو نیعمه‌تێک، دوای هه‌موو به‌خششێک ئه‌وه‌یه‌که: پڕ به‌دڵ، له‌ناخی ده‌روونیانه‌وه به‌ڕاستی ده‌ڵێن: الحمد لله رب العالمین.
۞ وَلَوْ يُعَجِّلُ ٱللَّهُ لِلنَّاسِ ٱلشَّرَّ ٱسْتِعْجَالَهُم بِٱلْخَيْرِ لَقُضِىَ إِلَيْهِمْ أَجَلُهُمْ ۖ فَنَذَرُ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا فِى طُغْيَٰنِهِمْ يَعْمَهُونَ ﴿١١﴾
ئه‌گه‌ر خوا خه‌ڵکی تووشی شه‌ڕو ناخۆشی به‌زوویی بکردایه (له‌سه‌ر داخوازی خۆیان کاتێک ته‌نگه‌تاو ده‌بن) هه‌روه‌کو چۆن بۆ داخوازی خێر په‌له‌یانه، ئه‌وه هه‌ر هه‌موویان کۆتایی به‌ژیانیان ده‌هێنرا (به‌ڵام خوای گه‌وره واناکات، به‌ڵکو ده‌فه‌رموێت) جا ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مانین ئاماده‌ی به‌رده‌م باره‌گای ئێمه‌ببنه‌وه (باوه‌ڕیان پێی نیه)، ماوه‌یه‌ک وازیان لێده‌هێنین تا له‌سته‌میاندا ڕۆبچن و سه‌رگه‌ردان بن.
وَإِذَا مَسَّ ٱلْإِنسَٰنَ ٱلضُّرُّ دَعَانَا لِجَنۢبِهِۦٓ أَوْ قَاعِدًا أَوْ قَآئِمًۭا فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُ ضُرَّهُۥ مَرَّ كَأَن لَّمْ يَدْعُنَآ إِلَىٰ ضُرٍّۢ مَّسَّهُۥ ۚ كَذَٰلِكَ زُيِّنَ لِلْمُسْرِفِينَ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ ﴿١٢﴾
کاتێکیش ئاده‌میزاد (ئه‌وانه‌یان که‌باوه‌ڕ له‌ده‌روونیاندا به‌چاکی دانه‌مه‌زراوه) زیان و ناخۆشیه‌کی تووش بێت، ئه‌وه هاناو هاوار بۆ ئێمه ده‌هێنێت بۆ لابردنی، له‌کاتی ڕاکشاندا، یان به‌دانیشتنه‌وه، یان به‌پێوه‌بێت، جا کاتێک زه‌ره‌ر و زیانه‌که‌ی لێ دوور ده‌خه‌ینه‌وه‌و ده‌که‌وێته‌وه باری ئاسایی، هه‌روا ده‌ڕوات به‌ڕێدا و بارودۆخی ئه‌وسای فه‌رامۆش ده‌کات، هه‌روه‌ک ڕۆژێ له‌ڕۆژان هاواری له ئێمه نه‌کردبێت و ل ه‌ئێمه نه‌پاڕابێته‌وه تا ناخۆشی و زیانێک که‌تووشیبووه لێی دوور بخه‌ینه‌وه، ئا به‌و شێوه‌یه بۆ له‌سنوور ده‌رچووان ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که‌ده‌یانکرد ڕازێنراوه‌ته‌وه.
وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا ٱلْقُرُونَ مِن قَبْلِكُمْ لَمَّا ظَلَمُوا۟ ۙ وَجَآءَتْهُمْ رُسُلُهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ وَمَا كَانُوا۟ لِيُؤْمِنُوا۟ ۚ كَذَٰلِكَ نَجْزِى ٱلْقَوْمَ ٱلْمُجْرِمِينَ ﴿١٣﴾
سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه له‌سه‌ده‌کانی پێش ئێوه‌دا خه‌ڵکێکی زۆرمان له‌ناو بردووه کاتێک سته‌میان کردووه‌و ڕۆچوون تیایدا، له‌کاتێکیشدا پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به‌به‌ڵگه‌ی زۆره‌وه بۆ هات و (په‌یامی خوایان پێ ڕاگه‌یاندن) وه‌نه‌بوو باوه‌ڕیشیان پێبهێنن، (ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێسه‌ندن) ئا به‌و شێوه‌یه تۆڵه له‌قه‌وم و گه‌لانی تاوانبار ده‌که‌ینه‌وه.
ثُمَّ جَعَلْنَٰكُمْ خَلَٰٓئِفَ فِى ٱلْأَرْضِ مِنۢ بَعْدِهِمْ لِنَنظُرَ كَيْفَ تَعْمَلُونَ ﴿١٤﴾
پاشان ئێمه ئێوه‌مان کرده جێ‌نشین له‌زه‌ویدا له‌دوای له‌ناوبردنی ئه‌وان، تا ببینین ئێوه چی ده‌که‌ن و چۆن ده‌که‌ن!
وَإِذَا تُتْلَىٰ عَلَيْهِمْ ءَايَاتُنَا بَيِّنَٰتٍۢ ۙ قَالَ ٱلَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَآءَنَا ٱئْتِ بِقُرْءَانٍ غَيْرِ هَٰذَآ أَوْ بَدِّلْهُ ۚ قُلْ مَا يَكُونُ لِىٓ أَنْ أُبَدِّلَهُۥ مِن تِلْقَآئِ نَفْسِىٓ ۖ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَىٰٓ إِلَىَّ ۖ إِنِّىٓ أَخَافُ إِنْ عَصَيْتُ رَبِّى عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍۢ ﴿١٥﴾
کاتێکیش ئایه‌ته‌کانی ئێمه که ڕوون و ئاشکرایه به‌سه‌ریاندا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وه ئه‌وانه‌ی که به‌ته‌مانین ئاماده‌ی به‌رده‌م باره‌گای ئێمه ببن ده‌ڵێن: قورئانێکی جگه له‌مه بهێنه‌و بیخوێنه‌ره‌وه، یان بیگۆڕه (به‌شێوه‌یه‌کی تر)، تۆیش ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: من بۆم نیه له‌خۆمه‌وه ئه‌وه بیگۆڕم، من شوێنی هیچ شتێک ناکه‌وم جگه ئه‌وه نه‌بێت که به‌وه‌حی پێم ده‌گات، به‌ڕاستی من ده‌ترسم ئه‌گه‌ر یاخی بم له په‌روه‌ردگارم و نا فه‌رمانی بکه‌م گیرۆده‌ی سزایه‌کی سه‌ختی ڕۆژێکی زۆر گه‌وره‌ببم.
قُل لَّوْ شَآءَ ٱللَّهُ مَا تَلَوْتُهُۥ عَلَيْكُمْ وَلَآ أَدْرَىٰكُم بِهِۦ ۖ فَقَدْ لَبِثْتُ فِيكُمْ عُمُرًۭا مِّن قَبْلِهِۦٓ ۚ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿١٦﴾
پێیان بڵێ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه ئه‌وه قورئانم به‌سه‌ردا نه‌ده‌خوێنده‌وه، خوایش ئاگاداری نه‌ده‌کردن پێی، چونکه به‌ڕاستی ئاشکرایه که‌من ته‌مه‌نێکی دوور‌و درێژم له‌ناوتاندا به‌سه‌ر بردووه پێش هاتنی قورئان (بێ ئه‌وه‌ی وشه‌یه‌ک له‌م قورئانه بزانم) که‌واته بۆچی عه‌قڵ وبیرو هۆشتان ناخهنهکار (که‌سێکی نه‌خوێنده‌وار تا ته‌مه‌نی چل ساڵی هیچ نه‌ڵێت، به‌مه‌رجێک ناو بانگی ده‌رکرد بێت به‌ڕاستگۆیی و ئه‌مینداری، که‌چی له‌و ته‌مه‌نه به‌دواوه ئه‌م قورئانه ڕێک و پێکه ڕابگه‌یه‌نێت، ئایا ڕه‌وا نیه هه‌ر که‌س ده‌یبیستێت خێرا بڕوا بهێنێت به‌نێره‌ری قورئان و ئه‌و که‌سه‌ش که‌بۆی ڕه‌وانه‌کراوه؟)
فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ ٱفْتَرَىٰ عَلَى ٱللَّهِ كَذِبًا أَوْ كَذَّبَ بِـَٔايَٰتِهِۦٓ ۚ إِنَّهُۥ لَا يُفْلِحُ ٱلْمُجْرِمُونَ ﴿١٧﴾
جا کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ به ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستێت، یاخود ئایاته‌کانی به درۆ بزانێت و بڕوای پێی نه‌بێت، به‌ڕاستی تاوانباران سه‌رفراز نابن.
وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَضُرُّهُمْ وَلَا يَنفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَٰٓؤُلَآءِ شُفَعَٰٓؤُنَا عِندَ ٱللَّهِ ۚ قُلْ أَتُنَبِّـُٔونَ ٱللَّهَ بِمَا لَا يَعْلَمُ فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ سُبْحَٰنَهُۥ وَتَعَٰلَىٰ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿١٨﴾
(بێ باوه‌ڕان وخوانه‌ناسان) شتێک ده‌په‌رستن له‌جیاتی خوا نه زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت نه قازانج، ده‌شڵێن: ئا ئه‌و بت و شتانه تکا کارمانن لای خوا، پێیان بڵێ ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم): باشه ئایا ئێوه خوا ئاگادار ده‌که‌نه‌وه به‌شتێک که له‌ئاسمانه‌کان و له‌زه‌ویدا هه‌بێت و خوا نه‌یزانێت؟! پاک و بێگه‌رده‌و به‌رزو بڵنده‌و دووره له‌وه‌ی که‌نه‌فامان ده‌یکه‌ن به‌هاوه‌ڵی.
وَمَا كَانَ ٱلنَّاسُ إِلَّآ أُمَّةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَٱخْتَلَفُوا۟ ۚ وَلَوْلَا كَلِمَةٌۭ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ لَقُضِىَ بَيْنَهُمْ فِيمَا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿١٩﴾
خه‌ڵکی له‌سه‌ره‌تای په‌یدا بوونیاندا به‌ش به‌ش نه‌بوون به‌ڵکو ته‌نها یه‌ک پارچه‌بوون، یه‌ک ئاین بوون، یه‌ک بیر‌و باوه‌ڕ بوون، جا که (زه‌مان تێپه‌ڕی و زۆر بوون و له‌سه‌رچاوه‌ی نووری پێغه‌مبه‌رایه‌تی دوورکه‌وتنه‌وه) ناکۆکی و جیاوازی له‌نێوانیاندا په‌یدا بوو به‌ش به‌ش بوون، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیارداده‌ی پێشتر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه نه‌بوایه، ئه‌وه دادپه‌روه‌ری هه‌ر له‌دنیادا له‌نێوانیاندا ئه‌نجامده‌درا، (حه‌ق و ڕاستی ڕوون ده‌کرایه‌وه) له‌و شتانه‌دا که‌کێشه‌و جیاوازی تێدا ده‌که‌ن.
وَيَقُولُونَ لَوْلَآ أُنزِلَ عَلَيْهِ ءَايَةٌۭ مِّن رَّبِّهِۦ ۖ فَقُلْ إِنَّمَا ٱلْغَيْبُ لِلَّهِ فَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُنتَظِرِينَ ﴿٢٠﴾
(هه‌روه‌ها بێ باوه‌ڕان) ده‌ڵێن: بۆ موعجیزه‌و به‌ڵگه‌یه‌ک دانه‌به‌زێنرایه سه‌ری له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه، ئه‌وه له‌وه‌ڵامیاندا بڵێ: به‌ڕاستی موعجیزه‌و نهێنی و شاراوه‌کان ته‌نها به‌ده‌ست خوایه، جا ئێوه چاوه‌ڕوانی بکه‌ن، بێگومان منیش له‌گه‌ڵتاندا له‌چاوه‌ڕوانانم.
وَإِذَآ أَذَقْنَا ٱلنَّاسَ رَحْمَةًۭ مِّنۢ بَعْدِ ضَرَّآءَ مَسَّتْهُمْ إِذَا لَهُم مَّكْرٌۭ فِىٓ ءَايَاتِنَا ۚ قُلِ ٱللَّهُ أَسْرَعُ مَكْرًا ۚ إِنَّ رُسُلَنَا يَكْتُبُونَ مَا تَمْكُرُونَ ﴿٢١﴾
کاتێکیش خه‌ڵکی له‌دوای ناخۆشیه‌ک که بۆیان پێش دێت له‌ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆمان به‌هره‌وریان ده‌که‌ین، ئه‌وه یه‌کسه‌ر پیلانگێڕی کاریانه دژ به‌ئاین و فه‌رمانه‌کانی ئێمه، ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: خوا خێراتره له‌وان له نه‌خشه‌و پلاندا، به‌ڕاستی فریشته‌کانمان هه‌موو پیلان و فێڵێک که‌ده‌یکه‌ن تۆماری ده‌که‌ن.
هُوَ ٱلَّذِى يُسَيِّرُكُمْ فِى ٱلْبَرِّ وَٱلْبَحْرِ ۖ حَتَّىٰٓ إِذَا كُنتُمْ فِى ٱلْفُلْكِ وَجَرَيْنَ بِهِم بِرِيحٍۢ طَيِّبَةٍۢ وَفَرِحُوا۟ بِهَا جَآءَتْهَا رِيحٌ عَاصِفٌۭ وَجَآءَهُمُ ٱلْمَوْجُ مِن كُلِّ مَكَانٍۢ وَظَنُّوٓا۟ أَنَّهُمْ أُحِيطَ بِهِمْ ۙ دَعَوُا۟ ٱللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ لَئِنْ أَنجَيْتَنَا مِنْ هَٰذِهِۦ لَنَكُونَنَّ مِنَ ٱلشَّٰكِرِينَ ﴿٢٢﴾
(ئه‌ی هاوه‌ڵگه‌ڕان) خوا ئه‌و زاته‌یه که له‌وشکانی و ده‌ریادا هاتو چۆتان پێده‌کات، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که له‌که‌شتیه‌کاندا ده‌بن و ده‌یانگوێزنه‌وه به‌هۆی باو شه‌ماڵێکی پاک و ئارامه‌وه‌و هه‌مووان دڵخۆشن پێی، ئه‌وه بایه‌کی توند‌و به‌هێز و سه‌خت به‌ره‌و که‌شتیه‌که بێت و هه‌ڵبکات، له‌هه‌موو لایه‌که‌وه شه‌پۆل بۆیان بێت، ئیتر وابزانن که ده‌وره‌دراون و (ڕزگار بوونیان ئه‌سته‌مه، ئا له‌و کاته‌دا خه‌ڵکه‌که به‌سۆزه‌وه) هاناو هاوار بۆ خوا ده‌به‌ن، دڵنیان خوا نه‌بێت که‌س ناتوانێت فریایان بکه‌وێت، له‌کاتێکدا بیر‌و باوه‌ڕو ئاینیان به‌ته‌واویی پاک و پوخت و یه‌کلایی ده‌که‌نه‌وه بۆ خوا، بۆیه به‌سۆزه‌وه ده‌ڵێن: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر له‌م به‌ڵایه، له‌م ته‌نگانه‌یه، ڕزگارمان بکه‌یت، ئه‌وه به‌ڕاستی ده‌چینه ڕیزی سوپاسگوزارانته‌وه.
فَلَمَّآ أَنجَىٰهُمْ إِذَا هُمْ يَبْغُونَ فِى ٱلْأَرْضِ بِغَيْرِ ٱلْحَقِّ ۗ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّمَا بَغْيُكُمْ عَلَىٰٓ أَنفُسِكُم ۖ مَّتَٰعَ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا ۖ ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُكُمْ فَنُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿٢٣﴾
جاکاتێک خوا ڕزگاری کردن، خێرا ئه‌وان به‌ناحه‌ق ده‌ست ده‌که‌نه‌وه به‌سته‌مکاری له‌زه‌ویدا، ئه‌ی خه‌ڵکینه: به‌ڕاستی سته‌م کردنتان ته‌نها له‌سه‌ر خۆتان ده‌که‌وێت و به‌زیانی خۆتان ته‌واو ده‌بێت، ئێوه به‌و سته‌مکاریه خۆشی و ڕابواردنی ژیانی دنیاتان ده‌وێت، له‌وه‌ودوا گه‌ڕانه‌وه‌تان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه‌و ئه‌وسا ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که‌ده‌تانکرد.
إِنَّمَا مَثَلُ ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا كَمَآءٍ أَنزَلْنَٰهُ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَٱخْتَلَطَ بِهِۦ نَبَاتُ ٱلْأَرْضِ مِمَّا يَأْكُلُ ٱلنَّاسُ وَٱلْأَنْعَٰمُ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَخَذَتِ ٱلْأَرْضُ زُخْرُفَهَا وَٱزَّيَّنَتْ وَظَنَّ أَهْلُهَآ أَنَّهُمْ قَٰدِرُونَ عَلَيْهَآ أَتَىٰهَآ أَمْرُنَا لَيْلًا أَوْ نَهَارًۭا فَجَعَلْنَٰهَا حَصِيدًۭا كَأَن لَّمْ تَغْنَ بِٱلْأَمْسِ ۚ كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ ٱلْءَايَٰتِ لِقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ ﴿٢٤﴾
بێگومان نموونه‌ی ژیانی ئه‌م دنیایه، هه‌ر له‌و بارانه ده‌چێت له‌ئاسمانه‌وه دامانباراندووه جا به‌هۆیه‌وه ڕووه‌کی زه‌وی گه‌شه‌ده‌کات و به‌یه‌کدا چوون (به‌رو بوومی خۆی پێشکه‌ش ده‌کات) لهوخۆراکانهی که‌هه‌م خه‌ڵکی و هه‌م ئاژه‌ڵیش لێی ده‌خۆن، هه‌تا کاتێک وای لێ دێت زه‌وی، به‌جوانی نه‌خش و نیگاری خۆی ده‌رده‌خات و خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه، خه‌ڵکه‌که‌ی وا گومان ده‌به‌ن به‌ڕاستی هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتداری ته‌واون به‌سه‌ریدا (ئا له‌وکاته‌دا که‌خه‌ڵکی خراپ و غافڵن و دڵیان به‌دنیا خۆشه‌و هه‌رچی گوناهو تاوانه ده‌یکه‌ن) ئه‌وه فه‌رمانی ئێمه‌یان بۆ ده‌رده‌چێت له‌شه‌ودا یان له‌ڕۆژدا، ئه‌وسا وه‌ک کشتوکاڵی دروێنه‌کراوی لێ ده‌که‌ین، هه‌روه‌کو دوێنێ نه‌بووبێت، ئابه‌و شێوه‌یه ئایه‌ته‌کانی خۆمان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه بۆ که‌سانێک بیر بکه‌نه‌وه‌و تێفکرن (وا دیاره ڕۆژێک دێت پێشکه‌وتنی زانستی ده‌گاته ئاستێکی زۆر باڵا، خه‌ڵکی ئه‌و سه‌رده‌مه زۆر غه‌ڕا ده‌بن، به‌ڵام له‌پڕێکدا خوا کۆتایی به‌هه‌موو شتێک ده‌هێنێت).
وَٱللَّهُ يَدْعُوٓا۟ إِلَىٰ دَارِ ٱلسَّلَٰمِ وَيَهْدِى مَن يَشَآءُ إِلَىٰ صِرَٰطٍۢ مُّسْتَقِيمٍۢ ﴿٢٥﴾
خوای گه‌وره‌ش بانگه‌واز ده‌کات بۆ به‌هه‌شتی پڕ له‌شادی و ئاشتی و ئاسایش، هه‌ر که‌سێک ئه‌و زاته بیه‌وێت (خۆیشی هه‌وڵ بدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی) ڕێنموویی ده‌کات بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست.
۞ لِّلَّذِينَ أَحْسَنُوا۟ ٱلْحُسْنَىٰ وَزِيَادَةٌۭ ۖ وَلَا يَرْهَقُ وُجُوهَهُمْ قَتَرٌۭ وَلَا ذِلَّةٌ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلْجَنَّةِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ ﴿٢٦﴾
بۆ ئه‌وانه‌ی چاکه‌یان کردووه، پاداشتی چاکترو به‌هه‌شتی به‌رین و زیاتریش ئاماده‌یه به‌چه‌نده‌ها قات، (له‌ڕیوایه‌تێکدا که‌پێشه‌ویان ئه‌حمه‌د و موسلیم ڕیوایه‌تیان کردووه، ئه‌و زیاده‌یه، ته‌ماشا کردنی ڕوخساری پڕ له‌نوورو قه‌شه‌نگی زاتی په‌روه‌ردگاره) ڕووخساریشیان ڕه‌شی و تاڵی و ڕیسوایی و زه‌لیلی و ماندوێتی پێوه دیارنییه، ئا ئه‌وانه نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و بۆ هه‌میشه ژیانی تیادا ده‌به‌نه‌سه‌ر.
وَٱلَّذِينَ كَسَبُوا۟ ٱلسَّيِّـَٔاتِ جَزَآءُ سَيِّئَةٍۭ بِمِثْلِهَا وَتَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌۭ ۖ مَّا لَهُم مِّنَ ٱللَّهِ مِنْ عَاصِمٍۢ ۖ كَأَنَّمَآ أُغْشِيَتْ وُجُوهُهُمْ قِطَعًۭا مِّنَ ٱلَّيْلِ مُظْلِمًا ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ أَصْحَٰبُ ٱلنَّارِ ۖ هُمْ فِيهَا خَٰلِدُونَ ﴿٢٧﴾
ئه‌وانه‌ش گوناهو تاوانه‌کانیان ئه‌نجامداوه، هه‌رچه‌نده پاداشتی هه‌ر گوناهو تاوانێک به‌قه‌ده‌ر خۆی ده‌درێته‌وه (به‌ڵام هه‌ندێک ئه‌وه‌نده تاوانبارن) خه‌جاڵه‌تی و سه‌رشۆڕی و ڕوو ڕه‌شی ماندووی کردوون، که‌س نیه په‌نایان بدات و بیانپارێزێت له (خه‌شم و قینی) خوا، ئه‌وه‌نده ڕوو ڕه‌شن هه‌ر ده‌ڵێی پارچه‌یه‌ک له‌شه‌وی تاریک ڕووخساری داپۆشیوون، ئائه‌وانه نیشته‌جێی ناو ئاگری دۆزه‌خن و بۆ هه‌میشه ژیان له‌ناویدا ده‌به‌نه‌سه‌ر.
وَيَوْمَ نَحْشُرُهُمْ جَمِيعًۭا ثُمَّ نَقُولُ لِلَّذِينَ أَشْرَكُوا۟ مَكَانَكُمْ أَنتُمْ وَشُرَكَآؤُكُمْ ۚ فَزَيَّلْنَا بَيْنَهُمْ ۖ وَقَالَ شُرَكَآؤُهُم مَّا كُنتُمْ إِيَّانَا تَعْبُدُونَ ﴿٢٨﴾
ئه‌مانه‌ش له‌ڕۆژێکدا ده‌بێت که‌هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکی کۆده‌که‌ینه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه، پاشان به‌وانه ده‌ڵێین: که‌شه‌ریک و هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیارداوه: خۆتان و ئه‌و شتانه‌ی که‌ده‌تانپه‌رست، له‌جێی خۆتان بوه‌ستن و مه‌جوڵێن، ئه‌وسا موشریکه‌کان له‌په‌رستراوه‌کانیان جیا ده‌که‌ینه‌وه، خوا بت و په‌رستراوه‌کان، ده‌هێنێته قسه‌و ئه‌وانیش به یه‌ک ده‌نگ ده‌ڵێن: ئێوه ئێمه‌تان نه‌ئه‌په‌رست!!
فَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًۢا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمْ إِن كُنَّا عَنْ عِبَادَتِكُمْ لَغَٰفِلِينَ ﴿٢٩﴾
ئینجا خوا به‌سه که‌شایه‌ت بێت له‌نێوان ئێمه و ئێوه‌دا، به‌ڕاستی ئێمه ئاگاداری په‌رستن و پاڕانه‌وه‌ی ئێوه نه‌بووین.
هُنَالِكَ تَبْلُوا۟ كُلُّ نَفْسٍۢ مَّآ أَسْلَفَتْ ۚ وَرُدُّوٓا۟ إِلَى ٱللَّهِ مَوْلَىٰهُمُ ٱلْحَقِّ ۖ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُوا۟ يَفْتَرُونَ ﴿٣٠﴾
ئا له‌وێدا (له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌رو لێپرسینه‌وه‌دا) هه‌موو که‌س ده‌رئه‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی ڕابووردووی هه‌ست پێ ده‌کات که‌پێش خۆی ڕه‌وانه‌ی کردووه، ئه‌وسا هه‌مووان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ لای خوا، خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌و په‌روه‌ردگاری حه‌ق، هه‌ر چیه‌کیش به‌ناحه‌ق ده‌یانپه‌رست و هه‌ڵیانده‌به‌ست و پێی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاو بوون، ون ده‌بێت و له‌ناو ده‌چێت..
قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلْأَرْضِ أَمَّن يَمْلِكُ ٱلسَّمْعَ وَٱلْأَبْصَٰرَ وَمَن يُخْرِجُ ٱلْحَىَّ مِنَ ٱلْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ ٱلْمَيِّتَ مِنَ ٱلْحَىِّ وَمَن يُدَبِّرُ ٱلْأَمْرَ ۚ فَسَيَقُولُونَ ٱللَّهُ ۚ فَقُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ ﴿٣١﴾
(ئه‌ی پێعه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان بڵێ): کێ هه‌یه له‌ئاسمانه‌وه (به‌هۆی تیشکی خۆر‌و بارانه‌وه) و له‌زه‌ویه‌وه (به‌هۆی خاک و ئاو‌و هه‌واوه) ڕزق و ڕۆزیتان بۆ فه‌راهه‌م بهێنێت و پێتان ببه‌خشێت، ئه‌ی کێ هه‌یه‌خاوه‌نی ده‌زگاکانی بیستن و بینین بێت (توانای بیستن و بینینیان پێ ببه‌خشێت) ئه‌ی کێ زیندوو له‌مردوو ده‌رده‌هێنێت و مردوو له‌زیندوو ده‌رده‌هێنێت، هه‌رواها کێیه که‌هه‌موو کار‌و فرمانه‌کان جێبه‌جێ ده‌کات و گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا ده‌هێنێت (له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌وه) خه‌ڵکی ده‌ڵێن: الله، خوا (هه‌موو ئه‌و کارانه‌و زیاتریش زۆر به‌ئاسانی ئه‌نجام ده‌دات له‌ڕێگه‌ی یاسا‌و به‌رنامه‌یه‌که‌وه‌که‌هه‌ر خۆی دایڕشتووه)، که‌واته‌پێیان بڵێ: ئایا ناترسن له‌سه‌ره‌نجامی یاخی بوونتان، ئایا ناترسن له‌خه‌شم و قینی خوا؟!
فَذَٰلِكُمُ ٱللَّهُ رَبُّكُمُ ٱلْحَقُّ ۖ فَمَاذَا بَعْدَ ٱلْحَقِّ إِلَّا ٱلضَّلَٰلُ ۖ فَأَنَّىٰ تُصْرَفُونَ ﴿٣٢﴾
جا هه‌ر ئه‌و زاته‌یه په‌روه‌ردگاری ڕاست و دروستتان، (باشه) دوای حه‌ق و ڕاستی چی هه‌یه جگه له‌گومڕایی و سه‌ر گه‌ردانی؟ (ئیتر ئێوه بۆ بیرناکه‌نه‌وه) چۆن لاده‌درێن (له‌ڕێبازی حه‌قه‌وه بۆ ڕێبازی به‌تاڵ)؟!
كَذَٰلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى ٱلَّذِينَ فَسَقُوٓا۟ أَنَّهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿٣٣﴾
ئا به‌و شێوه‌یه (چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌دا هه‌ر تاوانبارن و سه‌ر که‌شی ده‌که‌ن) بڕیاری په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که له‌سنوور ده‌رچوون بڕاوه‌ته‌وه، که ئه‌وانه به‌ڕاستی هه‌ر ئیمان و باوه‌ڕناهێنن.
قُلْ هَلْ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ ۚ قُلِ ٱللَّهُ يَبْدَؤُا۟ ٱلْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُۥ ۖ فَأَنَّىٰ تُؤْفَكُونَ ﴿٣٤﴾
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: باشه ئایا له‌و شتانه‌ی که ئێوه له‌جیاتی خوا (ده‌یپه‌رستن) که‌سێک هه‌یه که بتوانێت شتێک دروست بکات له‌سه‌ره‌تاوه، یان ئه‌گه‌ر دروستی کردوو دوایی نه‌ما، ئایا ده‌توانێت سه‌ر له‌نوێ بیهێنێته‌وه کایه؟! ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) تۆ بڵێ: هه‌ر خوا، الله، هه‌ر ئه‌و ده‌توانێت له‌سه‌ره‌تاو نه‌بوونه‌وه خه‌ڵکی و هه‌موو شت دروست بکات و پاشان دوای مردن و نه‌مان دووباره‌ی بکاته‌ه‌وه، که‌وابوو چۆن لائه‌درێن له‌حه‌ق به‌هۆی درۆ‌و پڕوپاگه‌نده‌وه؟!
قُلْ هَلْ مِن شُرَكَآئِكُم مَّن يَهْدِىٓ إِلَى ٱلْحَقِّ ۚ قُلِ ٱللَّهُ يَهْدِى لِلْحَقِّ ۗ أَفَمَن يَهْدِىٓ إِلَى ٱلْحَقِّ أَحَقُّ أَن يُتَّبَعَ أَمَّن لَّا يَهِدِّىٓ إِلَّآ أَن يُهْدَىٰ ۖ فَمَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونَ ﴿٣٥﴾
هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: ئایا که‌سێک یان شتێک هه‌یه له په‌رستراوه‌کانتان، هیدایه‌ت و ڕێنموویی بکات بۆ ڕێبازی حه‌ق و ڕاستی (بێگومان نه‌خێر) ده‌ی پێیان بڵێ: خوا ڕێنموویی بۆ حه‌ق و ڕاستی ده‌کات، جا ئایا که‌سێک ڕێنموویی بکات بۆ حه‌ق و ڕاستی شایسته‌تره که‌په‌یڕه‌وی بکرێ یان که‌سێک ڕێنمووی وه‌رناگرێت مه‌گه‌ر ڕێنموویی بکرێ؟ ئه‌وه چیتانه چۆن بڕیاری وا ده‌ده‌ن؟ فه‌رمانی وا ده‌رده‌که‌ن.؟
وَمَا يَتَّبِعُ أَكْثَرُهُمْ إِلَّا ظَنًّا ۚ إِنَّ ٱلظَّنَّ لَا يُغْنِى مِنَ ٱلْحَقِّ شَيْـًٔا ۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌۢ بِمَا يَفْعَلُونَ ﴿٣٦﴾
زۆر به‌یان شوێنی هیچ شتێک ناکه‌ون ته‌نها گومان نه‌بێت، به‌ڕاستی گومانیش هیچ سوودێک به‌خاوه‌نه‌که‌ی ناگه‌یه‌نێت له‌باره‌ی حه‌ق و ڕاستیه‌وه، به‌ڕاستی خوا زانایه به‌هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که‌ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
وَمَا كَانَ هَٰذَا ٱلْقُرْءَانُ أَن يُفْتَرَىٰ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَٰكِن تَصْدِيقَ ٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ وَتَفْصِيلَ ٱلْكِتَٰبِ لَا رَيْبَ فِيهِ مِن رَّبِّ ٱلْعَٰلَمِينَ ﴿٣٧﴾
وه‌نه‌بێت ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه داڕێژرا بێت و هه‌ڵبه‌سترا بێت جگه له‌خوا، به‌ڵکو ڕاستی و ڕه‌وانی کتێبه ئاسمانیه‌کانی پێش خۆشی دووپات ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها ڕوونکه‌ره‌وه‌ی بیر‌و باوه‌ڕو ئه‌رکه‌کانه، به‌ڕاستی هیچ گومان له‌وه‌دا نیه که ئه‌م قورئانه‌له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌وه ڕه‌وانه‌کراوه.
أَمْ يَقُولُونَ ٱفْتَرَىٰهُ ۖ قُلْ فَأْتُوا۟ بِسُورَةٍۢ مِّثْلِهِۦ وَٱدْعُوا۟ مَنِ ٱسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ ﴿٣٨﴾
به‌ڵکو (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا) ئه‌وانه ده‌ڵێن که محمد (صلی الله علیه وسلم) قورئانی هه‌ڵبه‌ستووه، بڵێ: ده‌ئێوه‌ش سووره‌تێک وه‌ک سووره‌ته‌کانی داڕێژن و بیهێنن، داوا بکه‌ن له‌هه‌ر که‌سێکی تر که ده‌توانن جگه له‌خوا (که‌یارمه‌تیتان بدات) درێغی مه‌که‌ن ئه‌گه‌ر ڕاستگۆن.
بَلْ كَذَّبُوا۟ بِمَا لَمْ يُحِيطُوا۟ بِعِلْمِهِۦ وَلَمَّا يَأْتِهِمْ تَأْوِيلُهُۥ ۚ كَذَٰلِكَ كَذَّبَ ٱلَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلظَّٰلِمِينَ ﴿٣٩﴾
به‌ڵکو سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه ئه‌وانه بڕوایان به‌قورئان نه‌کردووه که‌هیچ شتێکیان نه‌زانیووه ده‌رباره‌ی، هێشتا بۆیان نه‌هاتووه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که به‌ڵێنی پێداون، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان به‌رنامه‌ی خوایان به‌درۆزانی و بڕوایان پێی نه‌بوو، ده‌ته‌ماشا بکه‌و سه‌رنج بده بزانه سه‌رئه‌نجامی سته‌مکاران چۆن بووه.
وَمِنْهُم مَّن يُؤْمِنُ بِهِۦ وَمِنْهُم مَّن لَّا يُؤْمِنُ بِهِۦ ۚ وَرَبُّكَ أَعْلَمُ بِٱلْمُفْسِدِينَ ﴿٤٠﴾
له‌و خه‌ڵکه‌دا که‌سانێک هه‌ن ئیمان و باوه‌ڕ به‌قورئان ئه‌هێنن و هه‌شیانه ئیمان و باوه‌ڕی پێناهێنێت، په‌روه‌ردگاری تۆیش هه‌میشه ئاگاداره به‌وانه‌ی که‌تۆوی خراپه ده‌چێنن.
وَإِن كَذَّبُوكَ فَقُل لِّى عَمَلِى وَلَكُمْ عَمَلُكُمْ ۖ أَنتُم بَرِيٓـُٔونَ مِمَّآ أَعْمَلُ وَأَنَا۠ بَرِىٓءٌۭ مِّمَّا تَعْمَلُونَ ﴿٤١﴾
ئه‌گه‌ر بڕواشیان پێنه‌کردیت و به‌رنامه‌که‌ی تۆیان به‌درۆزانی، ئه‌وه تۆش بڵێ: کار‌و کرده‌وه‌ی خۆم هه‌ر بۆ خۆمه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی خۆتان هه‌ر بۆ خۆتانه، ئێوه به‌رین و لێپرسراو نین له‌هه‌رچی من ده‌یکه‌م، منیش به‌ریم و لێپرسراو نیم له‌هه‌رچی که ئێوه ده‌یکه‌ن.
وَمِنْهُم مَّن يَسْتَمِعُونَ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنتَ تُسْمِعُ ٱلصُّمَّ وَلَوْ كَانُوا۟ لَا يَعْقِلُونَ ﴿٤٢﴾
(له‌و بێ باوه‌ڕانه) که‌سانێک هه‌یه گوێت بۆ هه‌ڵده‌خات (کاتێک قورئان ده‌خوێنیت)، جا ئایا تۆ ده‌زانیت قسه‌و گوفتاری خۆت بده‌ی به‌گوێی که‌سانێکدا که که‌ڕه‌واڵه‌ن نایبیستن و ئه‌گه‌ر چی تێ نه‌ئه‌گه‌یشتن و عه‌قڵ و ژیریان نه‌ده‌خسته‌کار.
وَمِنْهُم مَّن يَنظُرُ إِلَيْكَ ۚ أَفَأَنتَ تَهْدِى ٱلْعُمْىَ وَلَوْ كَانُوا۟ لَا يُبْصِرُونَ ﴿٤٣﴾
هه‌شیانه سه‌رنجی تۆ ده‌دات و له هه‌ڵس و که‌وت و گوفتارو ڕه‌فتاری تۆ ورد ده‌بێته‌وه، جا ئایا تۆ هیدایه‌تی کوێرو نابینایان ده‌ده‌یت؟! ئه‌گه‌ر کوێراییان داهات بێت و نه‌بینن؟! (دیاره که ئه‌وانه دڵیان کوێره‌و ده‌روونیان تاریکه و نایانه‌وێت نووری ئیسلام دڵ و ده‌روونیان ڕووناک بکاته‌وه).
إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَظْلِمُ ٱلنَّاسَ شَيْـًۭٔا وَلَٰكِنَّ ٱلنَّاسَ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ﴿٤٤﴾
به‌ڕاستی خوا هیچ جۆره سته‌مێک ناکات له خه‌ڵکی، به‌ڵکو خه‌ڵکی خۆیان سته‌م له‌خۆیان ده‌که‌ن.
وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ كَأَن لَّمْ يَلْبَثُوٓا۟ إِلَّا سَاعَةًۭ مِّنَ ٱلنَّهَارِ يَتَعَارَفُونَ بَيْنَهُمْ ۚ قَدْ خَسِرَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِلِقَآءِ ٱللَّهِ وَمَا كَانُوا۟ مُهْتَدِينَ ﴿٤٥﴾
ڕۆژێک دێت خوا هه‌ر هه‌مووانیان کۆده‌کاته‌وه، وا هه‌ست ده‌که‌ن ته‌نها سه‌عاتێک له ڕۆژیان پێچووه (خزمان و ناسیاوان) هه‌مووان یه‌کتر ده‌ناسنه‌وه، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بڕوایان نه‌بوو به ئاماده بوونی به‌رده‌م دادگای خوا، خه‌ساره‌ت مه‌ندی و زه‌ره‌رمه‌ندیه‌کی زۆر ڕویان تێده‌کات، به‌ڕاستی ئه‌وانه هیدایه‌ت وه‌رگر نه‌بوون.
وَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ ٱلَّذِى نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ ٱللَّهُ شَهِيدٌ عَلَىٰ مَا يَفْعَلُونَ ﴿٤٦﴾
خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ندێک له هه‌ڕه‌شه‌کانی خۆمان (بۆ خوا نه‌ناسان) پێش بهێنین و نیشانی تۆی بده‌ین، یاخود پێشتر گیانت بکێشین و ئاکامیان نه‌بینیت، ئه‌وه گه‌ڕانه‌وه‌یان هه‌ر بۆ لای ئێمه‌یه (له‌ده‌ستمان ده‌رباز نابن)، له‌وه‌و دواش خوا خۆی شایه‌ته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
وَلِكُلِّ أُمَّةٍۢ رَّسُولٌۭ ۖ فَإِذَا جَآءَ رَسُولُهُمْ قُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْقِسْطِ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٤٧﴾
بۆ هه‌موو قه‌وم و گه‌لێک پێغه‌مبه‌رێک هه‌بووه، جا کاتێک (له‌گۆڕه‌پانی مه‌حشه‌ردا) ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌یان ئاماده ده‌بێت، له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری داوه‌ری ده‌کرێت له نێوانیاندا و هیچ جۆره سته‌مێکیان لێناکرێت.
وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هَٰذَا ٱلْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَٰدِقِينَ ﴿٤٨﴾
(بێباوه‌ڕان) ده‌ڵێن: کوا، که‌ی ئه‌و به‌ڵێنه پێش دێت؟ که‌ی ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟! ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن!
قُل لَّآ أَمْلِكُ لِنَفْسِى ضَرًّۭا وَلَا نَفْعًا إِلَّا مَا شَآءَ ٱللَّهُ ۗ لِكُلِّ أُمَّةٍ أَجَلٌ ۚ إِذَا جَآءَ أَجَلُهُمْ فَلَا يَسْتَـْٔخِرُونَ سَاعَةًۭ ۖ وَلَا يَسْتَقْدِمُونَ ﴿٤٩﴾
پێیان بڵێ (من ته‌نها پێغه‌مبه‌رم) توانای ئه‌وه‌شم به‌ر ده‌ست نیه که زه‌ره‌رێک یان قازانجێک به خۆم بگه‌یه‌نم مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ویستی خوای له‌سه‌ر بێت، هه‌موو قه‌ومێک کاتی دیاری کراوی خۆی هه‌یه بۆ کۆتایی هاتنی، هه‌ر کاتێک ئه‌و ساته گه‌یشت، ئه‌وا نه‌تاوێک دواده‌که‌ون، نه‌ساتێکیش پێش ده‌که‌ون.
قُلْ أَرَءَيْتُمْ إِنْ أَتَىٰكُمْ عَذَابُهُۥ بَيَٰتًا أَوْ نَهَارًۭا مَّاذَا يَسْتَعْجِلُ مِنْهُ ٱلْمُجْرِمُونَ ﴿٥٠﴾
بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ باشه ئه‌گه‌ر سزا‌و تۆڵه‌ی خوا له‌شه‌وگاردا یان له ڕۆژگاردا یه‌خه‌ی پێ‌گرتن، تاوانباران (به‌ته‌مای چین!) ئاخۆ بۆچی په‌له ده‌که‌ن؟!
أَثُمَّ إِذَا مَا وَقَعَ ءَامَنتُم بِهِۦٓ ۚ ءَآلْـَٰٔنَ وَقَدْ كُنتُم بِهِۦ تَسْتَعْجِلُونَ ﴿٥١﴾
دوای ئه‌وه ئایا که (قیامه‌ت) ڕوویداو به‌رپا بوو باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن؟!. ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت: ئا ئێستا باوه‌ڕی پێ ده‌هێنن؟! خۆ به‌ڕاستی کاتی خۆی (به‌گاڵته پێ کردنه‌وه) په‌له‌تان ده‌کرد له پێش هاتنی و (بڕواتان پێی نه‌بوو)!
ثُمَّ قِيلَ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا۟ ذُوقُوا۟ عَذَابَ ٱلْخُلْدِ هَلْ تُجْزَوْنَ إِلَّا بِمَا كُنتُمْ تَكْسِبُونَ ﴿٥٢﴾
ئه‌وسا به‌وانه‌ی که سته‌میان له خۆیان کرد ده‌وترێت: ده‌بچێژن سزا‌و ئازاری نه‌بڕاوه، مه‌گه‌ر پاداشتان له‌به‌رامبه‌ری کار‌و کرده‌وه و هه‌وڵه‌کانی خۆتانه‌وه نادرێته‌وه که ده‌تانکرد؟!
۞ وَيَسْتَنۢبِـُٔونَكَ أَحَقٌّ هُوَ ۖ قُلْ إِى وَرَبِّىٓ إِنَّهُۥ لَحَقٌّۭ ۖ وَمَآ أَنتُم بِمُعْجِزِينَ ﴿٥٣﴾
(بێباوه‌ڕان به‌گاڵته‌وه لێت ده‌پرسن): ئایا به‌رپا بوونی قیامه‌ت ڕاسته؟ (شتی وا پێش دێت؟!). بڵێ: به‌ڵێ، ڕاسته، سوێند به‌په‌روه‌ردگارم به‌ڕاستی ئه‌وه حه‌قیقه‌تێکی و (هه‌ر پێش دێت و) ئێوه ناتوانن خوا ده‌سته‌وسان بکه‌ن.
وَلَوْ أَنَّ لِكُلِّ نَفْسٍۢ ظَلَمَتْ مَا فِى ٱلْأَرْضِ لَٱفْتَدَتْ بِهِۦ ۗ وَأَسَرُّوا۟ ٱلنَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ۖ وَقُضِىَ بَيْنَهُم بِٱلْقِسْطِ ۚ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿٥٤﴾
ئه‌گه‌ر هه‌رچی له‌زه‌ویدا هه‌یه که‌سێک که سته‌می کردووه خاوه‌نی بێت (له قیامه‌تدا) ئاماده‌یه هه‌ر هه‌مووی بکاته قوربانی خۆی و بیبه‌خشێت، ئه‌وانه له ده‌روونه‌وه زۆر په‌شیمانن کاتێک سزا‌و ئازاری چاوه‌ڕوان نه‌کراو ده‌بینن، ئه‌وسا داوه‌ری له نێوانیاندا له‌سه‌ر بنچینه‌ی دادپه‌روه‌ری ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌وانه هیچ جۆره سته‌مێکیان لێناکرێت.
أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۗ أَلَآ إِنَّ وَعْدَ ٱللَّهِ حَقٌّۭ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٥٥﴾
(خه‌ڵکینه) ئاگاداربن و بیرتان نه‌چێت که به‌ڕاستی هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر هه‌مووی بۆ خوایه، ئاگاداربن که به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامه‌ت به‌رپا ده‌کات و پاداشت و سزا له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئیمان و کرده‌وه دیاری ده‌کات) به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی له‌م ڕاستیه بێ ئاگان و نایزانن.
هُوَ يُحْىِۦ وَيُمِيتُ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿٥٦﴾
هه‌ر خوا ژیان ده‌به‌خشێت و مردن پێش ده‌هێنێت، هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌برێنه‌وه.
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَتْكُم مَّوْعِظَةٌۭ مِّن رَّبِّكُمْ وَشِفَآءٌۭ لِّمَا فِى ٱلصُّدُورِ وَهُدًۭى وَرَحْمَةٌۭ لِّلْمُؤْمِنِينَ ﴿٥٧﴾
ئه‌ی خه‌ڵکینه، به‌ڕاستی ئێوه ئامۆژگاریه‌کی گه‌وره و گرنگتان له لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه که (قورئانه) شیفا و چاره‌سه‌ریشه بۆ نه‌خۆشی دڵ و ده‌روونه‌کان و ڕێ نیشانده‌رو ڕه‌حمه‌تیشه بۆ ئیمانداران.
قُلْ بِفَضْلِ ٱللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِۦ فَبِذَٰلِكَ فَلْيَفْرَحُوا۟ هُوَ خَيْرٌۭ مِّمَّا يَجْمَعُونَ ﴿٥٨﴾
(ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) به ئیماندارن بڵێ: با دڵشاد و شادومان بن به‌فه‌زڵ و به‌خشش و ڕه‌حمه‌تی خوایی (که قورئان و به‌رنابه‌ی خوایه)، که‌وا بوو با هه‌ر به‌وه دڵ خۆش بن، هه‌ر ئه‌وه‌ش چاکتره بۆیان له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که خه‌ڵکی خه‌ریکن کۆی ده‌که‌نه‌وه‌و که‌ڵه‌که‌ی ده‌که‌ن.
قُلْ أَرَءَيْتُم مَّآ أَنزَلَ ٱللَّهُ لَكُم مِّن رِّزْقٍۢ فَجَعَلْتُم مِّنْهُ حَرَامًۭا وَحَلَٰلًۭا قُلْ ءَآللَّهُ أَذِنَ لَكُمْ ۖ أَمْ عَلَى ٱللَّهِ تَفْتَرُونَ ﴿٥٩﴾
بڵێ پێیان: هه‌واڵم بده‌نێ، ئێوه چۆن له خۆتانه‌وه ئه‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون دابه‌شی ده‌که‌ن و هه‌ندێکی به حه‌رام داده‌نێن و هه‌ندێکی به حه‌ڵاڵ (که چی باوه‌ڕتان به به‌رنامه‌ی خوا نیه)، پێیان بڵێ: ئایا خوا خۆی مۆڵه‌تی ئه‌و کاره‌ی پێداون؟! یا خود له خۆتانه‌وه شت به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن؟!
وَمَا ظَنُّ ٱلَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ ۗ إِنَّ ٱللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَشْكُرُونَ ﴿٦٠﴾
باشه، ئاخۆ له ڕۆژی قیامه‌تدا گومان و بۆچوونی ئه‌و که‌سانه چۆن بێت که درۆ به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن؟ (ئایا واده‌زانن لێ پرسینه‌وه نیه؟) به‌ڕاستی (له‌گه‌ڵ لاری زۆربه‌ی خه‌ڵکیدا) خوا هه‌ر خاوه‌نی فه‌زڵه به‌سه‌ریانه‌وه، هه‌ر چه‌نده زۆربه‌یان سوپاس ناپه‌زێرو بێ ئه‌مه‌کن.
وَمَا تَكُونُ فِى شَأْنٍۢ وَمَا تَتْلُوا۟ مِنْهُ مِن قُرْءَانٍۢ وَلَا تَعْمَلُونَ مِنْ عَمَلٍ إِلَّا كُنَّا عَلَيْكُمْ شُهُودًا إِذْ تُفِيضُونَ فِيهِ ۚ وَمَا يَعْزُبُ عَن رَّبِّكَ مِن مِّثْقَالِ ذَرَّةٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَلَا فِى ٱلسَّمَآءِ وَلَآ أَصْغَرَ مِن ذَٰلِكَ وَلَآ أَكْبَرَ إِلَّا فِى كِتَٰبٍۢ مُّبِينٍ ﴿٦١﴾
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) تۆ به‌هیچ کارێک هه‌ڵناسی، هیچ به‌شێک له قورئان ناخوێنیته‌وه (که ئێمه ئاگادار نه‌بین، ئێوه‌ش ئه‌ی خه‌ڵکینه) به هیچ هه‌ڵسوکه‌وتێک هه‌ڵناسن که ئێمه شایه‌ت نه‌بین به‌سه‌ریه‌وه له‌کاتێکدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و تیایدا ڕۆده‌چن، هیچ شتێکیش له په‌روه‌ردگاری تۆ، ون نابێت له پارچه ئه‌تۆمێکه‌وه بگره له زه‌وی یان له ئاسماندا، بچوک تر بێت یان گه‌وره تر، که له دۆسیه‌یه‌کی تایبه‌تی ئاشکرادا لای ئێمه تۆمار نه‌کرا بێت.
أَلَآ إِنَّ أَوْلِيَآءَ ٱللَّهِ لَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿٦٢﴾
ئاگادار بن که به‌ڕاستی چاکان و خۆ شه‌ویستانی خوای میهره‌بان نه‌ترس و بیم ڕوویان تێده‌کات (له سه‌ره مه‌رگ و له ڕۆژی لێ پرسینه‌وه‌دا)، نه‌غه‌م و په‌ژاره و دڵته‌نگی دایان ده‌گرێت (به‌ڵکو فریشتوه‌کان به‌ڕوو خۆشیه‌وه مژده‌ی سه‌رفرازی و خۆشنوودیان ده‌ده‌نێ)...
ٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ وَكَانُوا۟ يَتَّقُونَ ﴿٦٣﴾
(ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) ئه‌و که‌سانه‌ن باوه‌ڕی به‌تین و دامه‌زراوو پڕ سۆزیان هێناوه به په‌روه‌وردگاریان و خۆشیان ده‌پارێزن له خه‌شم و قینی خوا (به هۆی ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کانی خوا و ته‌رێز کردنیان له حه‌رام)...
لَهُمُ ٱلْبُشْرَىٰ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَفِى ٱلْءَاخِرَةِ ۚ لَا تَبْدِيلَ لِكَلِمَٰتِ ٱللَّهِ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ ٱلْفَوْزُ ٱلْعَظِيمُ ﴿٦٤﴾
هه‌ر بۆ ئه‌وانه مژده‌ی (کامه‌رانی و به‌خته‌وه‌ری) له‌ژیانی دنیادا (که مژده‌ی قورئان و فه‌رمووده‌یه) له قیامه‌تیشدا (مژده‌کان هه‌موو ده‌بنه واقع و، هه‌موو مژده قورئانیهکان به زیاده‌وه دینه دی)، بێگومان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی خوا هه‌ر دێنه‌دی و هیچ گۆڕانێکیان به‌سه‌ردا نایه‌ت، ئا ئه‌وه‌یه سه‌رفرازی و کامه‌رانی گه‌وره‌و مه‌زن.
وَلَا يَحْزُنكَ قَوْلُهُمْ ۘ إِنَّ ٱلْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعًا ۚ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْعَلِيمُ ﴿٦٥﴾
گوفتاری نابه‌جێ و نادروستی خوانه‌ناسان خه‌فه‌ت بار‌و غه‌مگینت نه‌کات، چونکه به‌ڕاستی عیزه‌ت و به‌رزی و بڵندی هه‌ر هه‌مووی هی خوایه، ئه‌و زاته هه‌میشه بیسه‌ر و زانایه.
أَلَآ إِنَّ لِلَّهِ مَن فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَن فِى ٱلْأَرْضِ ۗ وَمَا يَتَّبِعُ ٱلَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ شُرَكَآءَ ۚ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا ٱلظَّنَّ وَإِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ ﴿٦٦﴾
ئاگادار بن که به‌ڕاستی هه‌ر که‌س له ئاسمانه‌کان و له زه‌ویدا هه‌یه خوا خاوه‌نیانه، ئه‌وانه‌ی جگه له خوا شتی تر ده‌په‌رستن و په‌یڕه‌وی ڕێبازی تر ده‌که‌ن (وه‌نه‌بێت شوێن ڕێبازێکی چاک که‌وت بن) ئه‌وانه ته‌نها شوێنی گومان که‌وتوون، ئه‌وانه جگه له درۆ کردن و گۆتره‌کاری هیچی تر ناکه‌ن.
هُوَ ٱلَّذِى جَعَلَ لَكُمُ ٱلَّيْلَ لِتَسْكُنُوا۟ فِيهِ وَٱلنَّهَارَ مُبْصِرًا ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَسْمَعُونَ ﴿٦٧﴾
هه‌ر زاتی خوایه که شه‌وی بۆ به‌دیهێناون تاوه‌کو تیایدا بحه‌وێنه‌وه، ڕۆژیشی کردووه به‌ڕووناککه‌ره‌وه، (تا کاره کاسپی تیادا ئه‌نجام بده‌ن)، به‌ڕاستی ئا له‌و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و توانایی په‌رووه‌ردگار) بۆ که‌سانێک که ببیستن وتێبگه‌ن.
قَالُوا۟ ٱتَّخَذَ ٱللَّهُ وَلَدًۭا ۗ سُبْحَٰنَهُۥ ۖ هُوَ ٱلْغَنِىُّ ۖ لَهُۥ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۚ إِنْ عِندَكُم مِّن سُلْطَٰنٍۭ بِهَٰذَآ ۚ أَتَقُولُونَ عَلَى ٱللَّهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿٦٨﴾
(خوانه‌ناسان) ده‌ڵێن: خوا منداڵی بۆ خۆی بڕیارداوه! پاکی و بێگه‌ردی شایسته‌ی ئه‌و خوایه‌یه، ئه‌و زاته بێ نیازه (پێویستی به کوڕ‌و کچ نیه)، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و له زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، بێگومان هیچ به‌ڵگه و نیشانه‌یه‌کتان نیه بۆ ئه‌م بوختانه ناڕه‌وایه، ئایا شتێک هه‌ڵده‌به‌ستن بۆ خوا‌و (بێ باکانه) ده‌یڵێن، که هیچی لێ نازانن و هیچ بنه‌مایه‌کی نیه؟!
قُلْ إِنَّ ٱلَّذِينَ يَفْتَرُونَ عَلَى ٱللَّهِ ٱلْكَذِبَ لَا يُفْلِحُونَ ﴿٦٩﴾
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ) بڵێ: به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی درۆ‌و بوختان به‌ده‌م خواوه هه‌ڵده‌به‌ستن، ئه‌وه سه‌رفرازو ڕزگار نابن.
مَتَٰعٌۭ فِى ٱلدُّنْيَا ثُمَّ إِلَيْنَا مَرْجِعُهُمْ ثُمَّ نُذِيقُهُمُ ٱلْعَذَابَ ٱلشَّدِيدَ بِمَا كَانُوا۟ يَكْفُرُونَ ﴿٧٠﴾
(به‌ڵکو هه‌موو ده‌سکه‌وته‌که‌یان) ژیانی دنیا‌و ڕابواردنی دنیایه، له‌وه‌و دوا گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ لای ئێمه‌یه، ئه‌وسا سزای به ئێشیان ده‌ده‌ین و تاڵاو ده‌که‌ین به‌گه‌روویاندا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که بێباوه‌ڕ ئه‌بوون پێی.
۞ وَٱتْلُ عَلَيْهِمْ نَبَأَ نُوحٍ إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِۦ يَٰقَوْمِ إِن كَانَ كَبُرَ عَلَيْكُم مَّقَامِى وَتَذْكِيرِى بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَعَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلْتُ فَأَجْمِعُوٓا۟ أَمْرَكُمْ وَشُرَكَآءَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُنْ أَمْرُكُمْ عَلَيْكُمْ غُمَّةًۭ ثُمَّ ٱقْضُوٓا۟ إِلَىَّ وَلَا تُنظِرُونِ ﴿٧١﴾
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌سه‌رهات و هه‌واڵی نوح به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌دا بخوێنه‌ره‌وه، کاتێک به قه‌ومه‌که‌ی خۆی وت: ئه‌ی قه‌وم و که‌سم، ئه‌گه‌ر ئێوه سه‌غڵه‌تن، به‌مانه‌وه‌ی من له‌ناوتاندا و یادخستنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌کانی خواتان لاکرانه ئه‌وه دڵنیابن که من کۆڵ ناده‌م، پشتم به خوا به‌ستووه له‌و کاره‌مدا، (ئیتر ئێوه چیتان له‌ده‌ست دێت درێغی مه‌که‌ن) خۆتان و بته‌کانتان و هاوبیرو باوه‌ڕه‌کانتان بکه‌ونه خۆ‌و ڕای خۆتان کۆبکه‌نه‌وه، پاشان به‌ئاشکرا چی ده‌که‌ن بیکه‌ن، هه‌رچیان له ده‌ست دێت دژ به من ئه‌نجامی بده‌ن (منه‌تتان نه‌بێت)، مۆڵه‌تم مه‌ده‌ن.
فَإِن تَوَلَّيْتُمْ فَمَا سَأَلْتُكُم مِّنْ أَجْرٍ ۖ إِنْ أَجْرِىَ إِلَّا عَلَى ٱللَّهِ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ ﴿٧٢﴾
جا ئه‌گه‌ر پشتم تێبکه‌ن و باوه‌ڕم پێنه‌که‌ن (پێم سه‌یره چونکه): ئه‌وه من هیچ پاداشتێک و هیچ شتێکم له ئێوه داوا نه‌کردووه، به‌ڵکو پاداشتم ته‌نها له‌سه‌ر خوایه و من فه‌رمانم پێ دراوه که له ڕێزی موسڵماناندا بم.
فَكَذَّبُوهُ فَنَجَّيْنَٰهُ وَمَن مَّعَهُۥ فِى ٱلْفُلْكِ وَجَعَلْنَٰهُمْ خَلَٰٓئِفَ وَأَغْرَقْنَا ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِنَا ۖ فَٱنظُرْ كَيْفَ كَانَ عَٰقِبَةُ ٱلْمُنذَرِينَ ﴿٧٣﴾
که‌چی بانگه‌وازه‌که‌یان به‌درۆ زانی، ئینجا ئێمه‌ش نوح و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌گه‌ڵیدا بوون له که‌شتیه‌که‌دا ڕزگارمان کردن و کردیشمانن به جێ‌نشین و هه‌موو ئه‌وانه‌مان نوقمی ڕه‌هێڵ و زریانه‌که کرد که بڕوایان به ئایه‌ت و فه‌رمانه‌کانی ئێمه نه‌بوو، ئینجا ته‌ماشاکه‌و سه‌رنج بده‌و بزانه سه‌رئه‌نجامی ئه‌و که‌سانه چۆن بوو که بێ‌دار کرابوونه‌وه و هۆشیاریان پێ‌درابوو.
ثُمَّ بَعَثْنَا مِنۢ بَعْدِهِۦ رُسُلًا إِلَىٰ قَوْمِهِمْ فَجَآءُوهُم بِٱلْبَيِّنَٰتِ فَمَا كَانُوا۟ لِيُؤْمِنُوا۟ بِمَا كَذَّبُوا۟ بِهِۦ مِن قَبْلُ ۚ كَذَٰلِكَ نَطْبَعُ عَلَىٰ قُلُوبِ ٱلْمُعْتَدِينَ ﴿٧٤﴾
پاشان دوای نوح، پێغه‌به‌رانی ترمان نارد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌یان، جا ئه‌وانیش به چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌و موعجیزه‌ی زۆره‌وه هاتن، که‌چی ئه‌و خه‌ڵکه باوه‌ڕیان نه‌ده‌هێنا به‌وه‌ی که پێشتر باوه‌ڕیسن پێی نه‌بوو، ئابه‌و شێوه‌یه ئێمه مۆر ده‌نێین به‌سه‌ر دڵی ده‌ستدرێژکاراندا.
ثُمَّ بَعَثْنَا مِنۢ بَعْدِهِم مُّوسَىٰ وَهَٰرُونَ إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِۦ بِـَٔايَٰتِنَا فَٱسْتَكْبَرُوا۟ وَكَانُوا۟ قَوْمًۭا مُّجْرِمِينَ ﴿٧٥﴾
جا دوای ئه‌وان مو‌سا و هاروونمان ڕه‌وانه کرد بۆ فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی، هاوڕێ له‌گه‌ل موعجیزه‌ی زۆردا که چی ئه‌وان خۆیان به گه‌وره زانی و بڕوایان پێ نه‌کردن، ئه‌وانه که‌سانێکی تاوانبار و گوناهباربوون.
فَلَمَّا جَآءَهُمُ ٱلْحَقُّ مِنْ عِندِنَا قَالُوٓا۟ إِنَّ هَٰذَا لَسِحْرٌۭ مُّبِينٌۭ ﴿٧٦﴾
جا کاتێک حه‌قیقه‌تیان له‌لایه‌ن ئێمه‌وه (له‌ڕێگه‌ی موساوه) بۆ هات وتیان: به‌ڕاستی ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه!!
قَالَ مُوسَىٰٓ أَتَقُولُونَ لِلْحَقِّ لَمَّا جَآءَكُمْ ۖ أَسِحْرٌ هَٰذَا وَلَا يُفْلِحُ ٱلسَّٰحِرُونَ ﴿٧٧﴾
مو‌سا پێی وتن: باشه ئێوه به‌م حه‌قیقه‌ت و ڕاستیه‌ی که بۆم هێناون ده‌ڵێن: (جادوو)؟! ئایا ئه‌م موعجیزه جۆراو جۆرانه جادوون؟! خۆ جادووگه‌ران سه‌رفراز نابن؟!
قَالُوٓا۟ أَجِئْتَنَا لِتَلْفِتَنَا عَمَّا وَجَدْنَا عَلَيْهِ ءَابَآءَنَا وَتَكُونَ لَكُمَا ٱلْكِبْرِيَآءُ فِى ٱلْأَرْضِ وَمَا نَحْنُ لَكُمَا بِمُؤْمِنِينَ ﴿٧٨﴾
(فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی) وتیان: باشه تۆ بۆ ئه‌وه هاتوویت که وێڵمان بکه‌یت له‌و بیروباوه‌ڕو به‌رنامه‌یه‌ی که باو‌و باپیرانمان له‌سه‌ری بوون و له‌وانه‌وه بۆ ئێمه ماوه‌ته‌وه؟ (ئایا به‌م ڕێبازه) ده‌تانه‌وێت ده‌سه‌ڵاتداری و گه‌وره‌یی بۆ خۆتان له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ده‌ست بهێنن؟! ئێمه بڕواتان پێ ناکه‌ین!!
وَقَالَ فِرْعَوْنُ ٱئْتُونِى بِكُلِّ سَٰحِرٍ عَلِيمٍۢ ﴿٧٩﴾
(ئینجا فیرعه‌ون فه‌رمانیدا) وتی: ئاده‌ی هه‌رچی جادووگه‌ری زانا‌و شاره‌زا هه‌یه بهێنن و بۆم کۆبکه‌نه‌وه.
فَلَمَّا جَآءَ ٱلسَّحَرَةُ قَالَ لَهُم مُّوسَىٰٓ أَلْقُوا۟ مَآ أَنتُم مُّلْقُونَ ﴿٨٠﴾
جا کاتێک جادووگه‌ران هاتن و (بڕیاردرا جادووگه‌ریی خۆیان بنوێنن و موعجیزه‌ی مو‌سا به‌تاڵ بکه‌نه‌وه) مو‌سا پێی وتن: ده‌ی چیتان هه‌یه فڕێی بده‌ن و بیخه‌نه ڕوو!!
فَلَمَّآ أَلْقَوْا۟ قَالَ مُوسَىٰ مَا جِئْتُم بِهِ ٱلسِّحْرُ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ سَيُبْطِلُهُۥٓ ۖ إِنَّ ٱللَّهَ لَا يُصْلِحُ عَمَلَ ٱلْمُفْسِدِينَ ﴿٨١﴾
ئه‌وسا (جادووگه‌ران، جادووی خۆیان نواند) مو‌سا وتی: هه‌رچی کردووتانه و نیشانی ئه‌و خه‌ڵکه‌تانداوه‌هه‌مووی جادووه و هیچی تر، بێگومان خوا دوای تاوێکی تر پووچی ده‌کاته‌وه، به‌ڕاستی خوا کرده‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی که تۆوی خراپه ده‌چێنن چاک و سه‌رکه‌وتوو ناکات.
وَيُحِقُّ ٱللَّهُ ٱلْحَقَّ بِكَلِمَٰتِهِۦ وَلَوْ كَرِهَ ٱلْمُجْرِمُونَ ﴿٨٢﴾
به‌ڵکو خوا حه‌ق و ڕاستی ده‌چه‌سپێنێت به‌فه‌رمان و ویسته‌کانی خۆی ئه‌گه‌ر چی تاوانکارو تاوانباران پێیان ناخۆش بێت.
فَمَآ ءَامَنَ لِمُوسَىٰٓ إِلَّا ذُرِّيَّةٌۭ مِّن قَوْمِهِۦ عَلَىٰ خَوْفٍۢ مِّن فِرْعَوْنَ وَمَلَإِي۟هِمْ أَن يَفْتِنَهُمْ ۚ وَإِنَّ فِرْعَوْنَ لَعَالٍۢ فِى ٱلْأَرْضِ وَإِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلْمُسْرِفِينَ ﴿٨٣﴾
سه‌رئه‌نجام که‌س باوه‌ڕی به مو‌سا نه‌هێنا جگه له چه‌ند لاوێک (چونکه زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که) ده‌ترسان له فیرعه‌ن و داروده‌سته‌که‌ی که به‌ڵایان به‌سه‌ربهێنن و تووشی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یان بکه‌ن، به‌ڕاستی فیرعه‌ون خۆی به‌گه‌وره‌و بڵند ده‌زانی له زه‌ویدا، به‌ڕاستی ئه‌و له سنوور ترازاوان بوو.
وَقَالَ مُوسَىٰ يَٰقَوْمِ إِن كُنتُمْ ءَامَنتُم بِٱللَّهِ فَعَلَيْهِ تَوَكَّلُوٓا۟ إِن كُنتُم مُّسْلِمِينَ ﴿٨٤﴾
موساش به قه‌ومه‌که‌ی وت: ئه‌ی قه‌وم و عه‌شره‌تم، ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ڕاستی باوه‌ڕتان به‌خوا هێناوه، ئه‌وه ئیتر پشت به‌و ببه‌ستن ئه‌گه‌ر موسڵمان و ملکه‌چن.
فَقَالُوا۟ عَلَى ٱللَّهِ تَوَكَّلْنَا رَبَّنَا لَا تَجْعَلْنَا فِتْنَةًۭ لِّلْقَوْمِ ٱلظَّٰلِمِينَ ﴿٨٥﴾
ئه‌وسا (ئیمانداران) وتیان: ئێمه ئیتر هه‌ر پشتمان به‌خوا به‌وستووه، په‌روه‌ردگارا مه‌مانگێڕه به‌هۆکاری سه‌رگه‌ردانی بۆ قه‌ومی سته‌مکاران (که هه‌م ئێمه ئازار بده‌ن هه‌م خۆشیان گوناهبار ببن و دوور بکه‌ونه‌وه له ئیمان).
وَنَجِّنَا بِرَحْمَتِكَ مِنَ ٱلْقَوْمِ ٱلْكَٰفِرِينَ ﴿٨٦﴾
هه‌روه‌ها به‌ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆت (ده‌رووی خێرمان لێ بکه‌ره‌وه) ڕزگارمان بکه له ده‌ست هۆزو ده‌سته‌ی بێباوه‌ڕان.
وَأَوْحَيْنَآ إِلَىٰ مُوسَىٰ وَأَخِيهِ أَن تَبَوَّءَا لِقَوْمِكُمَا بِمِصْرَ بُيُوتًۭا وَٱجْعَلُوا۟ بُيُوتَكُمْ قِبْلَةًۭ وَأَقِيمُوا۟ ٱلصَّلَوٰةَ ۗ وَبَشِّرِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿٨٧﴾
ئێمه وه‌حیشمان نارد بۆ مو‌سا (علیه السلام) و براکه‌ی تا له میسردا چه‌ند ژوورێک ئاماده بکه‌ن و ئه‌و ژوورانه‌ش بکه‌نه شوێنی خواپه‌رستی و ڕووی تێبکه‌ن و پێمان وتن نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، مژده‌ش بده به ئیمانداران.
وَقَالَ مُوسَىٰ رَبَّنَآ إِنَّكَ ءَاتَيْتَ فِرْعَوْنَ وَمَلَأَهُۥ زِينَةًۭ وَأَمْوَٰلًۭا فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا رَبَّنَا لِيُضِلُّوا۟ عَن سَبِيلِكَ ۖ رَبَّنَا ٱطْمِسْ عَلَىٰٓ أَمْوَٰلِهِمْ وَٱشْدُدْ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُوا۟ حَتَّىٰ يَرَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَلِيمَ ﴿٨٨﴾
(جا کاتێک سته‌می فیرعه‌ون له سنوور ده‌رچوو) مو‌سا نزای کردوو وتی: په‌روه‌ردگارا، به‌ڕاستی تۆ له ژیانی دنیادا ناز و نیعمه‌ت و ماڵ و حاڵ و جێگه و ڕێگه‌ی خۆش و ڕازاوه‌ت به‌خشیووه به‌فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی، په‌روه‌ردگارا، ئه‌و شتانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که (خه‌ڵکی) له ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی تۆ وێڵ و گومڕابن، په‌وه‌ردگارا: ماڵ و سامانیان ته‌فرو تونا بکه‌و کوێری بکه‌ره‌وه، دڵیان بگوشه، (تا هه‌ست به‌خۆشی نه‌که‌ن)، ئه‌مانه باوه‌ڕ ناهێنن هه‌تا سزا‌و ئازاری به‌ئێش ئه‌بینن.
قَالَ قَدْ أُجِيبَت دَّعْوَتُكُمَا فَٱسْتَقِيمَا وَلَا تَتَّبِعَآنِّ سَبِيلَ ٱلَّذِينَ لَا يَعْلَمُونَ ﴿٨٩﴾
په‌وه‌ردگار فه‌رمووی: بێگومان دوعای هه‌ردووکتان وه‌رگیرا (وادیاره هاروون (علیه السلام) به‌کوڵ ئامینی کردوه)، به‌ڵام ئێوه هه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر ڕێبازی ڕاست و دروستی هیدایه‌ت و شوێن ڕێبازی ئه‌وانه مه‌که‌ون که حه‌ق نازانن و نافامن.
۞ وَجَٰوَزْنَا بِبَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ ٱلْبَحْرَ فَأَتْبَعَهُمْ فِرْعَوْنُ وَجُنُودُهُۥ بَغْيًۭا وَعَدْوًا ۖ حَتَّىٰٓ إِذَآ أَدْرَكَهُ ٱلْغَرَقُ قَالَ ءَامَنتُ أَنَّهُۥ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا ٱلَّذِىٓ ءَامَنَتْ بِهِۦ بَنُوٓا۟ إِسْرَٰٓءِيلَ وَأَنَا۠ مِنَ ٱلْمُسْلِمِينَ ﴿٩٠﴾
ئه‌وسا نه‌وه‌ی ئیسرائیلمان به‌ده‌ریادا په‌ڕانده‌وه، فیرعه‌ون و سه‌ربازانی بۆ سته‌م و ده‌ستدرێژی شوێنیان که‌وتن، تا ئه‌و کاته‌ی (که ئاوه‌که چوه‌وه باری ئاسایی خۆی) فیرعه‌ون خه‌ریک بوو ده‌خنکا ئا له‌و کاته‌دا وتی: وا ئیتر باوه‌ڕم هێنا به‌وه‌ی که هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و خوایه‌ی که نه‌وه‌ی ئیسرائیل باوه‌ڕیان پێهێناوه و من ئیتر له موسڵمان و ملکه‌چانم.
ءَآلْـَٰٔنَ وَقَدْ عَصَيْتَ قَبْلُ وَكُنتَ مِنَ ٱلْمُفْسِدِينَ ﴿٩١﴾
(ئه‌وسا پێی وترا) ئایا ئێسته، (باوه‌ڕ ده‌هێنیت!) له‌کاتێکدا به‌ڕاستی پێشتر یاخی بوویت و له ڕیزی ئه‌وانه‌دا بوویت که تۆوی خراپه‌یان ده‌چاند؟!
فَٱلْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ ءَايَةًۭ ۚ وَإِنَّ كَثِيرًۭا مِّنَ ٱلنَّاسِ عَنْ ءَايَٰتِنَا لَغَٰفِلُونَ ﴿٩٢﴾
ئه‌مڕۆ ئیتر لاشه‌ی تۆ ڕزگار ده‌که‌ین تا ببێته موعجیزه و په‌ند و ئامۆژگاری بۆ ئه‌وانه‌ی دوایتۆ دێن (دیاره خوای گه‌وره پاڕاستویه‌تی له‌وه‌ی که ماسی بیخوات، شه‌پۆلی ده‌ریا گه‌یاندیه که‌نار، تا ئه‌وانه‌ی که به‌خوایان ده‌زانی به‌چاوی خۆیان ببینن که فیرعه‌ون ئاده‌میزادێکه وه‌ک ئه‌و خه‌ڵکه و ببێته په‌ند، بۆ هه‌موو پاشا‌و زۆرداره‌کانی سه‌ر زه‌وی که ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی مسۆگه‌ری هه‌موویانه)، به‌ڵام به‌ڕاستی زۆربه‌ی خه‌ڵکی له ئایه‌ت و موعجیزه‌کانی ئێمه غافڵ و بێ‌ئاگان.
وَلَقَدْ بَوَّأْنَا بَنِىٓ إِسْرَٰٓءِيلَ مُبَوَّأَ صِدْقٍۢ وَرَزَقْنَٰهُم مِّنَ ٱلطَّيِّبَٰتِ فَمَا ٱخْتَلَفُوا۟ حَتَّىٰ جَآءَهُمُ ٱلْعِلْمُ ۚ إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِى بَيْنَهُمْ يَوْمَ ٱلْقِيَٰمَةِ فِيمَا كَانُوا۟ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿٩٣﴾
(له‌وه‌ودوا) ئێمه ده‌روومان له نه‌وه‌ی ئیسرائیل کرده‌وه و شوێن و جێگه‌و ڕێگه‌ی خۆشمان پێبه‌خشین و له چه‌نده‌ها ڕزق و ڕۆزی چاک به‌هره‌وه‌رمان کردن، جا ئه‌وان جیاوازی و ناکۆکیان نه‌بوو هه‌تا زانست و زانیاری ته‌واویان بۆ هات (که‌چی ئه‌وان دینی خوا که هۆی یه‌کبوون و یه‌کگرتووییه کردیانه هۆی دووبه‌ره‌کی و جیاوازی هه‌رچه‌نده زانست و زانیاریشیان له‌و باره‌یه‌وه هه‌بوو)، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی اله علیه وسلم) داوه‌ی ده‌کات له نێوانیاندا له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌وکێشه‌و شتانه‌دا که ئه‌وان جیاوازی و ناکۆکی تێدا ده‌که‌ن.
فَإِن كُنتَ فِى شَكٍّۢ مِّمَّآ أَنزَلْنَآ إِلَيْكَ فَسْـَٔلِ ٱلَّذِينَ يَقْرَءُونَ ٱلْكِتَٰبَ مِن قَبْلِكَ ۚ لَقَدْ جَآءَكَ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُمْتَرِينَ ﴿٩٤﴾
جا ئه‌گه‌ر تۆ (ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که بۆمان دابه‌زاندوویت له‌باره‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه له شک و گوماندایت، ئه‌وه پرسیار بکه له‌و که‌سانه‌ی که پێش تۆ له ته‌ورات شاره‌زان و ده‌یخوێننه‌وه، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆ هاتووه، که‌وابوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گومانت نه‌بێت و مه‌چۆره ڕیزی گوماندارانه‌وه.
وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلَّذِينَ كَذَّبُوا۟ بِـَٔايَٰتِ ٱللَّهِ فَتَكُونَ مِنَ ٱلْخَٰسِرِينَ ﴿٩٥﴾
(هه‌روه‌ها) نه‌که‌یت بچیته ڕیزی که‌سانێکه‌وه که باوه‌ڕیان به موعجیزه و نیشانه‌کانی (ده‌سه‌ڵاتدارێتی) خوا نییه، چونکه ئه‌گه‌ر وابیت، ده‌چیته ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانه‌وه.
إِنَّ ٱلَّذِينَ حَقَّتْ عَلَيْهِمْ كَلِمَتُ رَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿٩٦﴾
به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که وه‌ک فیرعه‌ون و دار‌و ده‌سته‌ی سته‌مکارو تاوانبار‌و گوناهکارن، بڕیارداده‌ی په‌روه‌ردگارت له‌سه‌ریان چه‌سپا، ئه‌وانه: باوه‌ڕ ناهێنن.
وَلَوْ جَآءَتْهُمْ كُلُّ ءَايَةٍ حَتَّىٰ يَرَوُا۟ ٱلْعَذَابَ ٱلْأَلِيمَ ﴿٩٧﴾
ئه‌گه‌ر چی هه‌رچی به‌ڵگه‌و موعجیزه هه‌یه بۆیان پێش بێت، ئه‌وانه هه‌ر باوه‌ڕ ناهێنن هه‌تا سزای به‌ئێش و ئازار ده‌بینن.
فَلَوْلَا كَانَتْ قَرْيَةٌ ءَامَنَتْ فَنَفَعَهَآ إِيمَٰنُهَآ إِلَّا قَوْمَ يُونُسَ لَمَّآ ءَامَنُوا۟ كَشَفْنَا عَنْهُمْ عَذَابَ ٱلْخِزْىِ فِى ٱلْحَيَوٰةِ ٱلدُّنْيَا وَمَتَّعْنَٰهُمْ إِلَىٰ حِينٍۢ ﴿٩٨﴾
جا ده‌بوایه خه‌ڵکی ئه‌و شار‌و شارۆچکانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکرابوو باوه‌ڕیان بهێنایه و باوه‌ڕه‌که‌یان سوود به‌خش بوایه بۆیان، به‌ڵام باوه‌ڕی هیچ کامیان سوودی پێنه‌گه‌یاندن جگه له قه‌ومی یونس (علیه السلام) نه‌بێت کاتێک که باوه‌ڕیان هێنا سزای سه‌رشۆڕیمان له ژیانی دنیادا له‌سه‌ر هه‌ڵگرتن و تا ماوه‌یه‌ک له نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردن.
وَلَوْ شَآءَ رَبُّكَ لَءَامَنَ مَن فِى ٱلْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا ۚ أَفَأَنتَ تُكْرِهُ ٱلنَّاسَ حَتَّىٰ يَكُونُوا۟ مُؤْمِنِينَ ﴿٩٩﴾
خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه (ده‌یتوانی به‌زۆرو به‌ناچاری) هه‌ر هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی باوه‌ڕ بهێنن (به‌ڵام په‌روه‌ردگاری مه‌زن ڕێزی بۆ ئاده‌میزاد داناوه و سه‌رپشکی کردووه)، جا ئایا تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) ئه‌ته‌وێ زۆر له‌خه‌ڵکی بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بڕواداربن؟!
وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَن تُؤْمِنَ إِلَّا بِإِذْنِ ٱللَّهِ ۚ وَيَجْعَلُ ٱلرِّجْسَ عَلَى ٱلَّذِينَ لَا يَعْقِلُونَ ﴿١٠٠﴾
هیچ که‌س بۆی نیه باوه‌ڕ بهێنێت (هه‌تا هه‌وڵ نه‌دات و خۆی ماندوو نه‌کات و بیر نه‌کاته‌وه و) ویستی خوایشی له‌سه‌ر نه‌بێت و سزای (توند و ڕیسواکه‌ر) ده‌خاته سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی که عه‌قڵ و ژیری به‌کار ناهێنن.
قُلِ ٱنظُرُوا۟ مَاذَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ ۚ وَمَا تُغْنِى ٱلْءَايَٰتُ وَٱلنُّذُرُ عَن قَوْمٍۢ لَّا يُؤْمِنُونَ ﴿١٠١﴾
پێیان بڵێ: ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن: خوا چی دروست کردووه له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، که‌چی به‌ڵگه و نیشانه‌و ئاگاداریه‌کان سوودیان نیه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که باوه‌ڕ ناهێنن و (ڕێبازی ئیمان ناگرنه‌به‌ر).
فَهَلْ يَنتَظِرُونَ إِلَّا مِثْلَ أَيَّامِ ٱلَّذِينَ خَلَوْا۟ مِن قَبْلِهِمْ ۚ قُلْ فَٱنتَظِرُوٓا۟ إِنِّى مَعَكُم مِّنَ ٱلْمُنتَظِرِينَ ﴿١٠٢﴾
(ئه‌و بێباوهڕانه) چاوه‌ڕێی چی ده‌که‌ن، مه‌گه‌ر چاوه‌ڕێی ئه‌وه ناکه‌ن که ڕۆژگارێکیان به‌سه‌ر بهێنین وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێشیاندا هێنامان؟. بڵێ: جا ئێوه چاوه‌ڕێ بن، به‌ڕاستی منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا له چاوه‌ڕوانانم.
ثُمَّ نُنَجِّى رُسُلَنَا وَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ ۚ كَذَٰلِكَ حَقًّا عَلَيْنَا نُنجِ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١٠٣﴾
له‌وه‌ودوا (کاتێک بڕیارماندا خوانه‌ناسان له‌ناو به‌رین) پێغه‌مبه‌رانمان و ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه ڕزگار ده‌که‌ین، هه‌ر به‌و شێوه‌یه به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که ئیمانداران ڕزگار بکه‌ین.
قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِن كُنتُمْ فِى شَكٍّۢ مِّن دِينِى فَلَآ أَعْبُدُ ٱلَّذِينَ تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ وَلَٰكِنْ أَعْبُدُ ٱللَّهَ ٱلَّذِى يَتَوَفَّىٰكُمْ ۖ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ ٱلْمُؤْمِنِينَ ﴿١٠٤﴾
بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه ئه‌گه‌ر ئێوه گومانتان هه‌یه له ئاین و به‌رنامه‌ی من، ئه‌وه چاک بزانن که: من هه‌رگیز ئه‌و شتانه ناپه‌رستم که ئێوه له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن، به‌ڵکو ئه‌و خوایه ده‌په‌رستم، که مردنی ئێوه‌ی به‌ده‌سته و من فه‌رمانم پێدراوه که له ده‌سته‌ی باوه‌ڕداران بم.
وَأَنْ أَقِمْ وَجْهَكَ لِلدِّينِ حَنِيفًۭا وَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلْمُشْرِكِينَ ﴿١٠٥﴾
هه‌روه‌ها فه‌رمانم پێدراوه که به‌ڕاست و ڕه‌وان ڕووت بکه‌ره ئاین و دینداری به‌وپه‌ڕی ملکه‌چی و دڵسۆزیه‌وه، هه‌روه‌ها فه‌رمانم پێدراوه که: نه‌که‌یت له ده‌سته‌ی موشریک و هاوه‌ڵگه‌ڕان بیت.
وَلَا تَدْعُ مِن دُونِ ٱللَّهِ مَا لَا يَنفَعُكَ وَلَا يَضُرُّكَ ۖ فَإِن فَعَلْتَ فَإِنَّكَ إِذًۭا مِّنَ ٱلظَّٰلِمِينَ ﴿١٠٦﴾
هاناو هاواریش نه‌به‌یت بۆ که‌سێک یان شتێک له جیاتی خوا، که نه قازانجت پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه زیان (چونکه قازانج و زیان هه‌ر به‌ده‌ست خوایه)، خۆ ئه‌گه‌ر کاری وا ئه‌نجام بده‌یت، ئه‌وه به‌ڕاستی تۆ له سته‌مکارانیت.
وَإِن يَمْسَسْكَ ٱللَّهُ بِضُرٍّۢ فَلَا كَاشِفَ لَهُۥٓ إِلَّا هُوَ ۖ وَإِن يُرِدْكَ بِخَيْرٍۢ فَلَا رَآدَّ لِفَضْلِهِۦ ۚ يُصِيبُ بِهِۦ مَن يَشَآءُ مِنْ عِبَادِهِۦ ۚ وَهُوَ ٱلْغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ ﴿١٠٧﴾
(ئه‌ی ئینسان) ئه‌گه‌ر خوا تووشی ناخۆشی و زیانێکت بکات، ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت فریات بکه‌وێت و له‌سه‌رتی لابه‌رێت جگه له‌و زاته، یاخود ئه‌گه‌ر بیه‌وێت تووشی خێر و خۆشیه‌کت بکات، ئه‌وه هیچ که‌س ناتوانێت به‌ری فه‌زڵ و به‌خششی خوا بگرێت، هه‌ر کام که بیه‌وێت له به‌نده‌کانی به‌هره‌وه‌ر ده‌کات (له نازو نیعمه‌تانی بێ‌شومار) ئه‌و زاته هه‌میشه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه.
قُلْ يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ قَدْ جَآءَكُمُ ٱلْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَنِ ٱهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِى لِنَفْسِهِۦ ۖ وَمَن ضَلَّ فَإِنَّمَا يَضِلُّ عَلَيْهَا ۖ وَمَآ أَنَا۠ عَلَيْكُم بِوَكِيلٍۢ ﴿١٠٨﴾
(ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌ی خه‌ڵکینه به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیتان له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هاتووه، ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌تی وه‌رگرتبێت ئه‌وه سوودی بۆ خۆیه‌تی، ئه‌وه‌ش گومڕا بووبێت و ڕێی ون کردبێت، ئه‌وه گومڕاییه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆی ده‌که‌وێت و من لێپرسراوو چاو‌دێر نیم به‌سه‌ر کار‌و کرده‌وه‌ی ئێوه‌وه.
وَٱتَّبِعْ مَا يُوحَىٰٓ إِلَيْكَ وَٱصْبِرْ حَتَّىٰ يَحْكُمَ ٱللَّهُ ۚ وَهُوَ خَيْرُ ٱلْحَٰكِمِينَ ﴿١٠٩﴾
تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) هه‌ر شوێنی ئه‌و (به‌رنامه‌یه) بکه‌وه که له ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه به تۆ ده‌گات و ئارامگر‌و خۆگربه (له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر کێشه‌یه‌که‌وه که خوانه‌ناسان بۆت پێش ده‌هێنن) هه‌تا خوا خۆی داوه‌ری ده‌کات و ئه‌و زاته چاکترین و دادپه‌روه‌رترینی دادوه‌رانه.